فۆئاد حوسێن ڕایگەیاندووە کە عێراق لە قەیرانی ئۆکراینا بێلایەنە و ئەمەش بە پێی دەستووری ئەم وڵاتەیە کە ڕوونیکردووەتەوە لە هەر شەڕ و قەیرانێکدا نابێت عێراق لە گەڵ لایەنێک دژ بە لایەنێکی دیکە بێت.
ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانەی چاوپێکەوتنێکی ئۆنلاین لە گەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئابوری ئۆکراینا بووە.
فۆئاد حوسێن ڕایگەیاندووە کە عێراق داوای ڕێزگرتن لە بنەماکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و پاڵپشتیکردن لە هەوڵەکان دەکات کە ئامانجیان کۆتایی هێنانە بە شەڕ و هانی هەموو هەوڵێکی نێودەوڵەتی دەدات لەو چوارچێوەیەدا بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک بە ئامانجی هێمنی و ئاگربەست.