هەرێم کەمال ئاغا ڕایگەیاند کە بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە دەبێت پابەندی هەبێت و چەند جارێک لە هەموو لایەکەوە پێداگریمان کردووە کە ناکرێت بابەتی مووچە بکرێتە کارتی سیاسی و لە دژی مووچەخۆران بەکار بهێندرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە یاسای بودجە پێشتر ڕێکەوتنی لە سەر کراوە و لە پەرلەمان دەنگی لە سەر دراوە و بابەتی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم لە لایەن لێژنەیەکی هونەرییەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و سەبارەت بە پرسی نەوتی هەرێمیش ئەگەر هەناردە دەستیپێکردەوە دەبێت پێویستی ناوخۆی لێ دابین بکرێت.