لە ڕووداوێکی سەختدا لە وەزیرستانی باکور لە وڵاتی پاکستان 11 کرێکار گیانیان لە دەستدا. ڕووداوەکەش بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە مینی پاسێکدا بووە.
هەفتەی ڕابردووش لە باجوری پاکستان تەقینەوەیەکی خۆکوژی ڕوویدا کە لانیکەم 63 کەس بە تایبەت 23 منداڵی کردە قوربانی و دەیان برینداریشی لێکەوتەوە.
پاش دەستگیرکردنی عمرانخان سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان، ڕەوشی ناوخۆیی ئەو وڵاتە ڕووی لە ئاڵۆزییەکی زۆر کردووە.