فۆئاد حوسێن بە ئاماژە بەوەی کە کۆبوونەوەیەکی گرنگی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا هەبووە، وتی کە پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا بۆ هەر دوو وڵات گرنگە و بەغدا هەوڵی پەرەپێدانی لە سەرجەم بوارەکاندا دەدات.
ناوبراو وتی کە هەندێک جار ناکۆکی لە نێوان هەر دوو وڵاتدا هەیە بەڵام عێراق دەیەوێت لە ڕێگەی وتووێژەوە ئەو ناکۆکییانە چارەسەر بکرێن.
وەزیری دەرەوەی عێراق وتی کە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بەردەوام لە گەشەسەندندایە و نزیکەی 850 کۆمپانیای تورکی لە عێراقدان کە زۆربەیان لە بواری نیشتەجێبوون و خانووبەرە چالاکی دەکەن.
ڕاشیگەیاند کە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی هەر دوو وڵات، چۆنیەتی ڕوبەڕوبونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و گەیشتن بە پشکی دادپەروەرانەی عێراق لە ئاوی ڕوبارە سنورییەکان تاوتوێ کراوە.