سروە عەبدولواحید ڕایگەیاندووە کە قسەی لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە و ناوبراو پێی ڕاگەیاندووە کە ئەم هەفتەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە مووچەی مانگەکانی 7 و 8 ی فەرمانبەرانی هەرێم نەدراوە و شاندەکەی حکومەتیش لە بەغدا بە دەستی بەتاڵ گەڕایەوە.