شاخەوان عەبدوڵڵا بە میدیای پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە کە لە لایەن سوپای عێراقەوە 30 گەنجی کورد دەستگیر کران و دواتریش ڕادەستی هەواڵگری کەرکوک کران کە بە هەوڵ و بە دواداچوونی ئێمە 26 کەس لەوان شەوی ڕابردوو ئازاد بوون و بۆ ناو کەسوکار و خێزانەکانیان گەڕاونەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هەوڵ دەدەین ئەوانەی دیکەش ئازاد بکەین و ئازادکردنی ئەو 26 کەسە لە سەر ڕاسپاردەی ئێمە بووە.