باڵیۆزی ئێران لە عێراق سەردانی دەباشانی کرد و لە گەڵ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبووە.
محەممەد کازم ئالی سادق ڕۆژی سێ شەممە لە گەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبووە و هەر دوو لا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە سەر یەکخستنی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کردەوە.
بافڵ تاڵەبانی بە ئاماژە بە هەوڵەکانی یەکێتی لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و ناوەند وتی کە هەوڵ دەدەین ئەم دۆخە تێپەڕ ببێت و هیوادارین بە زووترین کات چارەسەرێکی یەکجارەکی بۆ کێشەکان بدۆزرێتەوە.
پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرفراوانترکردنی ئاڵوگۆڕە ڤازرگانییەکان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بووە و هەر دوو لا هاوڕابوون کە هەنگاوەکان لە خزمەت بەرژەوەندییە باڵاکان بێت.