ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە شاری نیۆیۆرک، پەیامی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەی پێ ڕاگەیاند کە بۆ وتووێژ و ڕاوێژی زیاتر لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان سەردانی واشنتن بکات.
سەرۆک وەزیرانی عێراقیش جەختی لە سەر گرنگی هاوکاری هاوبەش لە گەڵ ئەمریکا بە تایبەت لە بواری بەرەنگاربوونەوەی داعش کردەوە.