مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی ڕایگەیاندووە کە پاش یەک کاتژمێر و 35 خولەک وتووێژ لە گەڵ بافڵ تاڵەبانی، لە سەر دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی باڵا نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئۆباڵی بەشدارینەکردنی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی لە کۆنگرەی پێنجەم دەکەوێتە ئەستۆی بافڵ تاڵەبانی.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراقیش سەردانی ئەمریکای کردووە و بەشداری لە کۆنگرەی یەکێتیدا ناکات.