ناوبراو بە بۆنەی کۆنگرەوە پیرۆزبایی لە سەرۆک و سەرجەم کادیرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردووە و ڕایگەیاندووە کە نوێبوونەوە لە سیاسەتی یەکێتی بە دەرفەتێکی زێڕین بۆ یەکخستنی نێوماڵی کورد و بەهێزکردنی پێگەی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە دادەنرێت.
ڕاشیگەیاندووە کە مێژووی یەکێتی و قوربانیدانی ڕۆڵەکانی، بەڵگەی هەوڵەکانیەتی بۆ بە ئاکام گەیشتنی خەباتی ڕەوای گەلەکەمان.