داواکاری گشتی پارێزگای کرمان لە ئێران ڕایگەیاندووە کە تۆڕێکی تیرۆریستی سەر بە داعش لە لایەن هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکانەوە پووچەڵ کراوەتەوە و 7 کەس لە ئەندامەکانیشی دەستگیر کراون.
مەهدی بەخشی ڕایگەیاندووە کە ئەو تیرۆریستانە نیازی ئەنجامدانی تەقینەوە و کاری تیرۆریستییان لە ناوخۆی ئێراندا هەبووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتانی بێگانە لە چەند مانگی ڕابردوو هەوڵی ئەوەیان داوە لە ڕێگەی کەسانی بەسراوەی خۆیانەوە ڕەوشی ناوخۆیی ئێران ئاڵۆز بکەن.