بەشێک لە وتارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی تایبەت بوو بە کێشە و گرفتەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
محەممەد شیاع سودانی لە میانەی بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی لە شاری بەغدا، وتی: متمانەی تەواو هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو بارودۆخ و کێشانەی ماوە ماوە ڕوبەڕوی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق دەبنەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هەموو ئەو بارودۆخ و تەحەدیانەی بە گیانی لێبوردەیی و لە بەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گەلی عێراق چارەسەر دەبن.