لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا هاتووە کە ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی بەغدا دەکات و بەم بۆنەوە پاتریک دوریل ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماری فەرەنسا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی کۆبووەتەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە سەردانەکەی مەکرۆن لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ستراتیژی نێوان هەر دوو وڵات و بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییەکانە لە سەرجەم بوارەکان.
ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا کۆتایی مانگی ئابی 2021 بە مەبەستی بەشداری لە کۆنفرانسی هاوکاری و هاوبەشی بەغدا سەردانی عێراقی کرد.