هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند وەزارەت بەشێکی زۆری داهاتی دارایی تەرخانکردووە بۆ تەواوکردنی کەمی مووچەی مانگانە.
وتیشی پێشبینی دهكهین قۆناغی دووهمی پارهی موچهی مانگی هەشت له ٢٠ تا ٢٥ی ئهم مانگه بگاته ههرێم و راستهوخۆ دوای تهواوبونی رێكارهكان دهست بهدابهشكردنی دهكهین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا بەرچاویان رونە بۆ دابەشکردنى مووچەى دوو مانگى داهاتوو، دواتریش هەوڵ دەدەن لەگەڵ وەزارەتى دارایى عیراق کێشەى موچە چارەسەر بکەن.
لای خۆیەوە هاوڕێ کەمال ڕاوێژکاری یاسایی وەزارەتی دارایی هەرێم لە هەمان کۆنفرانسدا وتی هەندێک کەناڵی ڕاگەیاندن کە باسی داهات دەکەن ڕاستی ناڵێن، باس لە ٣٢٠ ملیار دەکەن، ئەوانیش ئەوە ناڵێن کە ئەو بڕە پارەیە بە تەواوی بە پارە نایەت، هەندێکیان لەوانە بۆ وەزارەتەکان، هەندێکیان بۆ خزمەتگوزارییەکان و هەندێکی تریان بۆ بوارەکانن، بۆیە بڕێکی کەم دەمێنێتەوە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی ئێمە باوەڕمان بە شەفافیەت هەیە، هەفتەی داهاتووش هەموو داهاتەکان ڕادەگەیەنین، هەروەها داهاتی شەش مانگی ڕابردووش ڕادەگەیەنین، ئەم بڕە پارەیە ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی دەکەین و ژمارەکەش ئاشکرا دەکەین.