ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند لە هەرێمێکدا کە دەسەڵات خۆی یاساشکێنی بکات، هیچ کات تاک و کۆمەڵگا پابەندی یاسا نابن.

هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامی هاوپەیمانی هیوا لە پەرلەمانی عێراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند کە لە هەرێمی کوردستان لوتکەی دەسەڵاتەکەی و بنەماڵە حکومڕانەکانی سڵ لە هیچ بەدکارییەک ناکەن و بۆ ئەمەش ئاساییە کە تاوانە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر ببێت.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە هەرێمێکدا کە دەسەڵات خۆی یاساشکێنی بکات، هیچ کات تاک و کۆمەڵگا پابەندی نابن.

هۆشیار عەبدوڵڵا دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی بە گەورەترین هەڕەشە لە سەر ئاشتی کۆمەڵایەتی ناو بردووە./.