ڤلادیمیر پوتین لە میانەی کۆبوونەوەی لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە مۆسکۆ، ڕایگەیاند کە ئەوەی لە فەڵەستین ڕوو دەدات، ئەنجامی شکستی سیاسەتەکانی ئەمریکایە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: ڕووداوەکانی فەڵەستین ئەنجامی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
پوتین وتی کە ئەمریکا لە چارەسەرکردنی دۆسیەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گرنگی بە مافی گەلی فەڵەستی نادات.
ناوبراو وتی کە هەڵوێستی ڕووسیا ئەوەیە زیان بە کەسانی سڤیل نەگات و هەر دوو لایەنی شەڕەکە ئەمە لە بەرچاو بگرن.