ئاژانسی فرانس پرێس لە سەر زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە حکومەتی سعوودیەوە ڕایگەیاندووە کە ڕیاز بڕیاری ڕاگرتنی دانوستانەکانی تایبەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ تەل ئەبیب دەرکردووە و بۆ ئەمەش ئەمریکای ئاگادار کردووەتەوە.
پێشتر محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە لە چاوپێکەوتنی کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکا، ئاماژەی بە دانوستانەکانی وڵاتەکەی و ئیسرائیل بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان دابوو.