نەرمین مەعروف ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە هیچ کێشەیەک لە بەردەم ناردنی 700 ملیار دینارەکەی بەغدا نییە و پێدەچێت یەک شەممەی داهاتوو دەست بە ناردنی بکرێت ئەگەر پارەی پێویست لە بانکەکاندا هەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم زانیارییە داواکراوەکانی بە پەرلەمان و حکومەتی عێراق داوە و ئێستا هیچ بابەتێکی ناڕوون نەماوەتەوە.