سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاندووە کە ئەمڕۆ پێنج شەممە بە ڕۆکێتی جۆری گراد هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد.
ڕاشیگەیاندووە کە دوو سەکۆی هەڵدانی ڕۆکێتەکان دۆزراونەتەوە.
ڕۆژی چوارشەممەش هێرش کرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد و بە درۆنیش هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە هەریر.