جۆبایدن لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە گۆڕانکارییەکانی ئێستا خاڵێکی وەرچەرخانی مێژووییە و شەڕی نێوان دیمۆکراسییەکانی جیهان و حکومەتە دیکتاتۆرییەکانە.
ناوبراو بزوتنەوەی حەماس و ڕووسیای بەوە تۆمەتبار کرد کە دەیانەوێت وڵاتێکی خاوەن دیمۆکراسی لە دراوسێتی خۆیان لە ناو ببەن.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا بانگەشەی ئەوەیکرد کە پشتیوانی لە ئۆکراینا و ئیسرائیل بۆ ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەی بە پێویست دادەنرێت.
ڕاشیگەیاند کە داواکارییەک بۆ پەسەندکردنی بودجەیەکی بەپەلە بۆ هاوکاریکردنی ئۆکراینا و ئیسرائیل دەداتە کۆنگرێس.
بایدن هۆشداریی دایە بەرپرسانی ئیسرائیل و وتی کە نابێت هەڵەکانی پاش 11 ی سپتمبێر دووبارە بکەنەوە.