نەواز شەریف سەرۆک وەزیرانی پێشووتری پاکستان پاش ساڵانێک دوورکەوتنەوە بۆ لەندەن، ئەمڕۆ گەڕایەوە ئیسلام ئابادی پایتەخت و بڕیارە لە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەم وڵاتە وتارێکی هەبێت.
ناوبراو پێش هاتنی بۆ پاکستان، لە شاری دۆبەی بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پاکستان ئامادەیە.
دەوترێت کە زیاتر لە 7 هەزار هێزی پۆلیسی پاکستان بۆ دابینکردنی ئاسایشی سەردانەکەی نەواز شەریف بۆ ئەم وڵاتە ڕاسپێردراون.