لە بەیاننامەیەکی گرووپەکانی خۆڕاگری عێراقدا هاتووە کە ئەمڕۆ یەک شەممە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە کراوەتە ئامانج.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە لەو هێرشەدا کەڵک لە دوو درۆن وەرگیراوە و ڕاستەوخۆ ئامانجە دیاریکراوان پێکراون.
پێشتریش باس لەوە دەکرا کە بنکەی سەربازی هەریر لە پارێزگای هەولێر کراوەتە ئامانج.