ئەو سەرچاوە بە کەناڵی ئەلمەیادین ی ڕاگەیاندووە کە ئەمڕۆ یەک شەممە کاتژمێر 6 و 30 خولەکی ئێوارە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد ی ئەمریکا لە پارێزگای ئەنبار بە چوار ڕۆکێت کراوەتە ئامانج.
چەندین کاتژمێر پێش ئەوەش بنکەی سەربازی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتیی کۆنیکۆ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دەیرزۆری سوریا کرایە ئامانج.
گرووپەکانی خۆڕاگریی عێراق بەرپرسیاریەتی هێرشەکانیان لە ئەستۆ گرتووە.