خالید بن سەلمان لە کۆبوونەوەی لە گەڵ جیک سالیوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا جەختی لە سەر ڕاگەیاندنی ئاگربەست، پاراستنی خەڵکی سڤیل، ڕێگری لە دەرکردنی دانیشتووانی کەرتی غەززە و پێویستی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان کردەوە.
ناوبراو وتی کە ڕیاز پشتیوانی لە ئاشتییەک دەکات کە فەڵەستینییەکان تێیدا بگەنە مافی ڕەوای خۆیان و بتوانن وڵاتی سەربەخۆی خۆیان ڕابگەێنن.