ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند کە گرووپە چەکدارە نەیارەکانی ئێران لە سنورە هاوبەشەکانی ئەم وڵاتە لە هەرێمی کوردستان دوورخراونەتەوە.
قاسم ئەعرەجی لە کۆنفرانسی باڵیۆزانی عێراق وتی کە کەمپی هۆل لە سوریا بووەتە شوێنی مانەوەی دەیان هەزار تیرۆریست لە 60 وڵاتی جیاجیای جیهانەوە.
ناوبراو وتی: 11 گرووپ کە 1567 خێزان بووە لە کەمپی هۆل گەڕاونەتەوە و 900 خێزانی عێراقیش بۆ ناوچەکانی خۆیان گەڕێندراونەتەوە.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق وتی کە چەکدارە نەیارەکانی ئێران لە سنورە هاوبەشەکان دوورخراونەتەوە و هێزەکانی پاسەوانی سنور و پێشمەرگە شوێنی ئەوانیان گرتووەتەوە.