ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا بە شەڕکەر و ڕاوێژکارەوە لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد زیاتر لە 6 هەزار کەسە.
ڕاشیگەیاندووە کە ژمارەیەک لە هێزەکانی ئۆسترالیاش لەو بنکە سەربازییەدا جێگیر کراون.
سەرچاوە ئەمنییە عێراقییەکە ڕایگەیاندووە کە بەشیک لەو هێزانە هاوکات لە گەڵ دەستپێکردنی شەڕی غەززە لە بنکە سەربازییەکانی دیکەی ئەمریکا لە عێراق و وڵاتانی وەک کوێت براونەتە عەین ئەسەد.