ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی دیکە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستیی بە قەسابەکەی غەززە ناو بردەوە و ڕایگەیاند کە ئەنکەرە بۆ دادگاییکردنی ئامادە دەبێت.
ناوبراو وتی کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان توانای پاراستنی فەرمانبەرانی خۆیی لە کەرتی غەززە نییە و تەنانەت بەیاننامەیەکی بۆ ئیدانەکردنی تاوانەکانی ئیسرائیل نەبووە.
ئەردۆغان وتی کە بێدەنگی وڵاتانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە کوشتنی پەیامنێران و پزیشکانی غەززە، هاندەری ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی تاوانی زیاتر بووە.
وتیشی کە نتانیاهۆ وەک قەسابەکەی غەززە لە مێژوودا ناوی دەمێنێتەوە و ئێمە بۆ دادگاییکردنی ئامادە دەبین.