سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایگەیاندووە کە هێشتا هەرێمی کوردستان و عێراق پێویستیان بە هێزی ئەمریکا و هاوپەیمانان هەیە لە بەر ئەوەی کە کێشەی سەرۆکی پەرلەمان، بودجە و شانە نوستووەکانی داعش بەردەوامە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە پارتی و یەکێتی لە سەر پاراستنی قەوارەی هەرێم و ڕێگری لە بچووککردنەوەی ئەم قەوارەیە گەیشتوونەتە ڕێکەوتن.