بە پێی خەمڵاندنی پەیمانگەیەکی نێودەوڵەتی لە پایتەختی سوید، بودجەی سەربازیی ڕووسیا لە ساڵی 2024 بەراورد بەمساڵ لە سەدا 29 بەرز دەبێتەوە.
پەیمانگەی نێودەوڵەتی توێژینەوەکانی ئاشتیی ستۆکهۆڵم ڕایگەیاندووە کە بودجەی سەربازیی ڕووسیا لە ساڵی 2024 بەراورد بە ساڵی 2023 لە سەدا 29 بەرز دەبێتەوە و دەگاتە نزیکەی 140 ملیار دۆلار.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە بودجەی سەربازیی ساڵی 2024 ی ڕووسیا لە سەدا 35 ی بودجەی گشتی ئەو وڵاتە پێک دێنێت.
ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەم یاسای بودجەی سێ ساڵەی ئەو وڵاتەی تا ساڵی 2026 واژۆ کرد.