ئاوات شێخ جەناب ڕایگەیاندووە کە دەبێت بەڕێوەبەری پێشووی باجەکان و خانووبەرەی هەرێم ڕاستی ئەو ژمارەیە بسەلمێنێت کە باسیکردووە و ڕوبەڕوی دادگای دەکەینەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە داهاتی هەرێمی کوردستان تەنانەت لەو کاتانەش کە داهات زۆر بووە، لە نێوان 320 تا 350 ملیار دینار بووە.
زانیار محەممەد قادر بەڕێوەبەری پێشووی باجەکان و خانووبەرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە پێشتر ساڵانە داهاتی باج دەگەیشتە 800 ملیار دینار، لە بەر مەقاسەی عێراق بە فەرمی دەمانوت 220 ملیار دینارە، واتە ئەو ژمارەیە بە فەرمی ئاشکرا نەدەکرا.