سەرۆک کۆماری ئێران سبەی پێنج شەممە بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تورکیا.
ئیبراهیم ڕەئیسی لە گەرمەی شەڕی غەززەدا لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت شەڕی غەززە و هەڵوێستێکی یەکگرتووی ئیسلامی لە بەرامبەر ئیسرائیل یەکێک لە تەوەرە گرنگەکانی ئەم سەردانە بێت.
بڕیارە بە سەرۆکایەتی ڕەئیسی و ئەردۆغان، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای هاوکارییەکانی ئێران و تورکیا بەڕێوە بچێت.