تەحسین خەفاجی بەرپرسی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق وتی کە گرنگترین کێشەی بەردەم هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە، بەردەوامبوونی گوشاری سەر گرووپە تیرۆریستییەکان، پاشماوەکانی ئەوان و کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکانە.
ناوبراو وتی: تاوانەکانی وەک مادە هۆشبەرەکان و ئەو تاوانانەش کە ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەخەنە ژێر کاریگەرییەوە، کێشەی دیکەی بەردەم هێزە ئەمنییەکانن.
خەفاجی ڕایگەیاند کە هاوکاری عێراق و وڵاتانی دراوسێ لە ساڵی 2023 بووە هۆی گەڕاندنەوەی تیرۆریستان لە دەرەوە بۆ ناوخۆی وڵات.
ڕاشیگەیاند کە هاوکارییە ئەمنییەکان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ لەمساڵیش بەردەوام دەبێت.