نانسی پلۆسی سەرەڕای ئەو هەموو ڕەخنەیە لە سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکیی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەگیرێت، ڕایگەیاندووە کە دوناڵد ترەمپ کاندیدی کۆماریخوازەکان و سەرۆک کۆماری پێشوو، لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا تووشی شکست دەبێت.
ناوبراو ڕەخنەی لە کەمپینی هەڵبژاردنەکانی بایدن گرتووە و ڕایگەیاندووە کە دەبێت خەڵک لە دەسکەوتەکانی سەرۆک کۆمار ئاگادار بکرێنەوە.