لە ڕاگەێندراوێکی ئەمڕۆ شەممە 13 ی کانوونی دووەمی 2024 ی وەزارەتی بەرگری تورکیادا هاتووە کە 9 سەربازی تورک لە هێرشی هێزەکانی پەکەکە بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان کوژراون.
وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاش ڕایگەیاندووە کە بڕیارە بۆ تاوتوێکردنی ئەم بابەتە، کۆبوونەوەیەکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوە بچێت.