موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە خاکی ئەم وڵاتە وتی کە یاساکە وەک خۆی ماوەتەوە و گۆڕانکاری تێدا نەکراوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە یاساکەی پەرلەمانی عێراق پشتیوانی گەل و حکومەتی هەیە.
پەرلەمانی عێراق کانوونی دووەمی 2020 لە کاردانەوەی بەرامبەر بە تیرۆری فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و جێگری دەستەی حەشدی شەعبی، یاسای دەرکردنی هێزە بیانییەکان بە تایبەت ئەمریکییەکانی پەسەند کرد.