تەحسین خەفاجی ئەو هەواڵانەی ڕەتکردووەتەوە کە باس لەوە دەکەن 1500 کەس لە هێزەکانی ئەمریکا ڕەوانەی عێراق و سوریا دەکرێن.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هیچ هێزێکی بیانی ناگاتە عێراق و ئەو هەواڵانە درۆ و ساختەیە.
ئەو بەرپرسە عێراقییە ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی پێویستی بە هێزی بیانی نییە و ئەوانەش ماونەتەوە ئەرکیان مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی عێراقە.