میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە کە سەرۆک کۆماری ئێران 24 ی کانوونی دووەم سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.
پێشتر بە هۆی کردەوە تیرۆریستییەکەی شاری کرمانەوە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ تورکیا دواخرابوو.
لە سەردانەکەی ڕەئیسی بۆ تورکیا هەشتەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای هاوکارییەکانی هەر دوو وڵات بەڕێوە دەچێت و چاوەڕوان دەکرێت 10 ڕێکەوتننامە لە بوارەکانی ڕۆشنبیری، زانستی، میدیایی، کاروباری ناوخۆیی، گواستنەوە، بازرگانی و ئابوری واژۆ بکرێت.
بڕیارە سەرۆک کۆماری ڕووسیاش 12 ی شوبات سەردانی تورکیا بکات.