باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کە حکومەت گرنگی بە کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەدات و لە یەکەم کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای سەربازی کە بەڕێوەچوو، بە فەرمی ئەو کارە دەستیپێکرد.
ناوبراو ڕایگەیاند کە دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت لە داهاتووی هاوپەیمانییەکە و داڕشتنی نەخشەرێگایەک کە رێکەوتنی لە سەر بکرێت بۆ ئەوەی بچێتە قۆناغێکی نوێی هاوکاری دووقۆڵی لە بری هاوپەیمانییەکە.
عەوادی ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان ناتوانن بۆ هەمیشە لە عێراق بمێننەوە و پێویستە لێکۆڵینەوە لە ئامانجەکانیان بکرێت، هاوکات سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنیداوە کە ئەرکی هاوپەیمانییەکە لەم کابینەی حکومەتدا کۆتایی بێت.