کاروان یاروەیس ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە دەبێت بەغدا تا ڕۆژی پێنج شەممە 618 ملیار دینارەکە بگەێنێتە هەولێر و بەڵێنی ئەوەش بدات کە بۆ مانگی داهاتوو ئەو پارەیە دواکەوتنی نییە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە پەرلەمانتارە کوردەکان بە بایکۆت دەتوانن گرفت بۆ دانیشتنەکانی پەرلەمان درووست بکەن.