محەممەد شیاع سودانی ڕایگەیاند کە دەبێت هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆتایی بە ئەرکەکانی لە عێراقدا بێنێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە عێراق دژی هەر هێرشێکە بکرێتە سەر خاکەکەی، لە لایەن هەر وڵات و لایەنێکەوە بێت.
سودانی ڕایگەیاند کە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سەر داوای بەغدا دەستی بە کار کردووە و لە سەر داوای بەغداش کۆتایی بە ئەرکەکانی دێنێت.