سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە" بەیانی ئەمڕۆ نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یەشار گولەر وەزیری بەرگری و مەتین گوراک سوپاسالاری تورکیا کرد، لە کۆبوونەوەکەدا په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێم و هاريكاری هاوبه‌شى نێوانيان، دۆخى ئه‌مني عێراق و هه‌رێم، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزييهكان له ڕۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى، تاوتوێكران و بيروڕايان له‌باره‌يانه‌وه ئاڵوگۆڕ كرد".
ئاماژە بەوەشکراوە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگي هاريكاری هاوبه‌شى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێم كرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و پاراستنى ئاسايشى سنووره‌كان، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستى و هه‌وڵدانى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ رێگريكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى.
وەزیری بەرگری تورکیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەردانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.