ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە حکومەتی ئەم وڵاتە ڕێوشوێنی پێویست لە بەرامبەر تاوانی تیرۆری ئەبو باقر ساعدی لە سەرکردەکانی کەتائیبی حزبوڵڵا دەگرێتەبەر.
قاسم ئەعرەجی لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی ئەبو باقر ساعدی ڕایگەیاند کە هێرشەکەی ئەمریکا کارێکی ترسنۆکانەیە و ئیدانە دەکرێت و پێشێلکردنی سەروەری عێراق و هێرشی سەر دامەزراوەیەکی فەرمی وڵاتە.
ناوبراو وتی کە حکومەت ڕێوشوێنی تایبەت لە بەرامبەر ئەم هێرشانە دەگرێتەبەر.