بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند کە ئێمە بە شوێنپێی سەرۆک مام جەلال و کاک کۆسرەتدا هەنگاو دەنێین و درێژەپێدەری ئەو سیاسەتە تەندرووستە دەبین کە ئەوان پەیرەویان کردووە.
سەرۆکی یەکێتی ستایشی ڕۆڵ و پێگەی کۆسرەت ڕەسوڵی کرد و ڕایگەیاند کە ئەزموونی دەوڵەمەند و پڕە لە شانازیی کاک کۆسرەت بۆ ئێمە قوتابخانوەیە و وانەکانی قارەمانێتی و جوامێریی لێوە فێر دەبین.