سەعدی ئەحمەد پیرە بە میدیای یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ڕاگەیاندووە کە هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ کشانەوەی سکاڵاکەی یەکێتی و ئەو سکاڵایەش داوایەکی یاساییە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە دواکەوتنی بڕیاردان لە سەر ئەو سکاڵایە تاوانی یەکێتی نییە.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سکاڵای لە دادگای فیدراڵی عێراق تۆمار کردووە.