ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاندووە کە ئەوانەی بە نایاسایی لە سەر گۆڕان نانبڕاو کران ناگەڕێنەوە بەڵام پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە پارەی خەڵک و پلەی سەربازی هەڵسووڕاوانی گۆڕان دەکڕێت.

عەڵی حەمەساڵح ڕایگەیاندووە کە گۆران و پارتی پێکەوە ڕێکەوتنی حکومەتیان هەبووە، نەک تەنیا جێبەجێ نەکرا بەڵکوو گەندەڵیش حوکمڕانی تەنیوە.

ناوبراو وتی کە گۆڕان لە حکومەت نە بەشدارە و نە شەریک./.