محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەی ڕێوڕەسمی دووبارە دەستپێکردنەوەی کارەکانی پاڵاوگەی بیجی بوو، پاڵاوگەکە بە هۆی شەڕی داعشەوە 10 ساڵە لە کارکردن ڕاوەستاوە.
پاڵاوگەی بیجی دەتوانێت رۆژانە 150 بەرمیل نەوت بپاڵێوێت. بە دەستپێکردنەوەی کارەکانی ئەم پاڵاوگەیە عێراق پێویستی بە هاوردەی بەنزین نامێنێت.
ڕۆژی 18 ی 8 ی 2023 محەممەد شیاع سودانی دۆزینەوەی پارچە دزراوەکانی پاڵاوگەی بیجی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.