پاش کۆچی دوایی زەکیا مەلا مستەفا بارزانی، ئەدهەم بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کردووە.
لە پەیامەکەی ئەدهەم بارزانیدا کە بۆ مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی نێردراوە، هاتووە کە بە خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو زەکیا بارزانیمان پێگەیشت، هیوادارین کە خودای گەورە لێی خۆش ببێت و سەبری هەموو لایەک بدات.