یەکێک لە ڕفێندراوەکانی ژێر دەستی داعش لە لایەن دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراقەوە ئازاد کرا.
ئازادکراوەکەش کچێکی ئێزدییە کە ساڵی 2014 و لە کاتی داگیرکردنی شەنگال لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕفێندرابوو.
دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عێراق پاش ئاگاداربوون لە شوێنی مانەوەی ئەو کچە لە سوریا ئازادی کردووە.