سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە پێویستە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقدا بمێننەوە.
بافڵ تاڵەبانی لە میانەی بەشداریی لە دیداری ڕافیدەین لە بەغدا ڕایگەیاند کە هەڕەشەی داعش تا ئێستا لە سەر عێراق ماوە و هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە پێویستیان بە ڕاوێژی هێزە بیانییەکان هەیە.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا داگیرکار نییە و پێویستە ئەوان هەست بە ئارامی بکەن و ئێستا ئێمە لە قۆناغێکی هەستیارداین و دەبێت پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەمریکا باشتر بکەین.
سەرۆکی یەکێتی هەروەها سەبارەت بە ئێرانیش وتی کە هەمووان دەبێت تێبگەن ئەو وڵاتە لە ناوچەکەدا ڕۆڵی هەیە.
تاڵەبانی هەروەها ئاماژەی بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دا و وتی کە ئەو بڕیارانە لە سەروی هەموو شتێکەوەن.