بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاندووە کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەمیشە خۆی بە قەرزاری خەڵک و خۆڕاگری کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەزانێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی ڕابردوودا بە پشتیوانی خودا و خەڵکی خۆشەویستی کوردستان هەنگاوی کاریگەر لە پێناو ژیان و گوزەرانی خەڵک نراوە و ئەنجامەکەشی لای هەموو خەڵک ڕوونە، ئەوەش کراوە و دەکرێت لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەکانە و هەموو ئامانجێکیش سەربەرزی خەڵک و پاراستنی خاکی کوردستانە.